کوردی

Maxia Care

 

Vård med kärlek, kvalité

& omtanke

 

 

 

 

 

 

بە سوود وەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی ئێمە، هەست بە باشتربوونی خۆتان دەکەن.

سۆز، چۆنییەتی، پارێزگاری

لەو شوێنەدا کە بێ هیوا دەبن، ئێمە لە لاتانین. لە بنەماڵەی بچووک و دۆستانەی ئێمە دا هەمیشە جێگایەک بۆ ئێوە هەیە.

بە تەلەفۆن و لە بیست و چوار کاتژمێری شەو و ڕؤژ دا، لە گەڵ کێشکدار (خەفەر) ی ئێمەدا لە پەیوەندی دابن.

لە خزمەتگوزارییە ماددیەکانی ئێمە بە شێوەیەکی بێ بەرامبەر، بەهرەمەند دەبن.

گەشت و چالاکی و خولە فێرکارییەکان بۆ ئێوە و ئازیزانتان.

ڕێکەوتننامەی گشتی، بە سوود وەرگرتن لە باشترین ماف و یارمەتییە ماددیەکان بۆ دەستیارەکان.

پەیرەوی لە پەیماننامەی مافەکانی منداڵان، لە هەموو بوارەکانی کار کردن لەگەڵ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

ئاگادارکردنەوە بەشێوەیەکی بەردەوام بۆ بنەماڵەکان و دەستیارەکان.

 

 

 

 

 

ئەو منداڵ و گەورەساڵانە کە کەمئەندامن، لە ژیانی ڕۆژانەیان دا زۆربەی

کات پێویستیان بە یارمەتی هەیە. ئەم یارمەتیە دەتوانێ بریتی بێت لە ئەو یارمەتیانە کە بەپێی "یاسای سوید بۆ پشتیوانی و خزمەتکردنی کەسانی کەمئەندام" و "یاسای خزمەتە کۆمەڵایەتیەکانی سوید" دابین دەکرێن (وەک ئیسراحت‌کردنی چاودێران، یارمەتی شەخسی، دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون، و هتد)، یارمەتیی پزیشکی (ویلچێر، ڕەمپ، کاتگر، هتد)، گونجاوکردنی شوێنی ژیان، پێدانی پارەی چاودێری، خزمەتەکانی گەڕان و هاتوچوو، یان خزمەتەکانی چاودێریی پزیشکی).

 

زۆربەی کات ئاسان نیە کە بزانی لەگەڵ چ لایەنێکی بەرپرس پەیوەندی بکەیت، لەبەر ئەمە ڕێنمایی دەدرێت بە منداڵان و گەورەساڵانی کەمئەندامی نیشتەجێ لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی شارەوانیی گۆتێنبۆرگ. ئێمە ئەم خزمەتانە دابین دەکەین:

 

 

زانیاری و ڕێنمایی دەربارەی ئەو کۆمەک و یارمەتیانە کە لە نێو کۆمەڵگادا بۆ منداڵان و گەورەساڵانی کەمئەندام هەیە.

ڕێنمایی بۆ دۆزینەوەی لایەنی بەرپرس.

ئەگەر تەلەفۆن بۆ ئێمە بکەیت، ئێمە بە زمانی سویدی وڵام دەدەینەوە. هەرکات وادەیەکی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئێمە بگریت، ئەگەر پێویست بێت وەرگێڕێکی زارەکی بۆ تۆ دابین دەکەین. ئەگەر بە هەر زمانێک جیا لە زمانی سویدی ئیمەیل بۆ ئێمە بنێریت، ماوەیەکی زۆرتری پێ دەچێت وەڵامت بدەینەوە، چونکە پێویستە پەیامەکەت تەرجومە بکەینەوە. لە کاتی پێویست، ئێمە دەتوانین وەرگێڕێکی تەلەفۆنی بۆ تۆ دابین بکەین.

 

لەگەڵمان پەیوەندی بکە

 

تەلەفۆن:

 

031-380 22 88

@ 2014 Maxia Care AB

Maxia Care AB

Vård med kärlek, kvalité & omtanke

Vi har tillstånd från Inspektionen för Vård och Omsorg för att bedriva enskild verksamhet inom personlig assistans enligt 9 § 2 LSS.

Besöksadress

Hisingsgatan 28

417 03 Göteborg

 

Telefon: 010 516 44 77

 

Epost: info@maxia.nu

 

Hemsida: www.maxia.nu